سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ ئیمانوێل ماکرۆن: هاوڕێ پیرۆزباییت لێدەکەم
نوچەنێت:
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى دووبارە هەڵبژاردنەوەى ئیمانوێل ماکرۆن بە سەرۆک کۆمارى فەرەنسا لە تویتێکدا پیرۆزبایى لێدەکات و دەشڵێت، چاومان لە بەردەوامبوونی کارکردن لە نزیک و کاری پێکەوەییە لەگەڵیدا.
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (24/نیسان/2022) ئمانوێل ماکرۆن توانى لە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى فەرەنسا بەسەر ڕکابەرەکەى مارین لوپێنی رکابەریدا سەرکەوێت و وەک سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە هەژمارى خۆى لە تویتەر، پەیامێکى پیرۆزبایى بۆ ماکرۆن نووسیووە و تێیدا هاتووە، چاومان لە بەردەوامبوونی کارکردن لە نزیک و کاری پێکەوەییە لەگەڵیدا، لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئاشتی لە ناوچەکە و سەقامگیری.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى تویتەکەیدا دەشڵێت، پیرۆزبایی لە هاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی فەرەنسا.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment