کەشناسى هەرێم: ئەمشەو لە هەولێر و سلێمانى باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، پێشبینى دەکرێ ئەمشەو ئاسمان هەورى تەواو بێت و لە هەولێر نمەباران ببارێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (24/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "کەشی پێشبینیکراوی ئەم شەو بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم."

كەشناسى هەرێم روونیشکردۆتەوە، "لە پارێزگای هەولێر ئەگەری نمە باران هەیە لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند هەندێک جاریش لێزمە باران لە ناوچە شاخاویەکان روودەدات وە لەپارێزگای سلێمانی نمە باران دەبارێت و لەناوچە شاخاویەکان رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت بارانی مام ناوەند و لێزمە باران دەبارێت "

دەشڵێت، ماوەى بارینى بارینى پێشبینیکراو "لە وێستگە جیاجیاکانى هەرێم لەکاتژمێر (9) بەیانى تاکو کاتژمێر 9 شەو" دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین