لیژنه‌ى په‌رله‌مانى بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر به پێنج ئه‌نجام گه‌یشتووه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25 ى نیسانى 2022 لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه له لایه‌ن حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا، ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ى له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له 13ى ئادارى رابردوو له لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه به مووشه‌كى زیره‌ك ئه‌نجام درا. به بیانووى ئه‌وه‌ى چالاكى هه‌واڵگرى ئیسرائیلى ناسراو به “موساد” له‌وێ بووه.
ئه‌مڕۆ ده‌قى راپۆرتى لیژنه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له چه‌ندان لاپه‌ڕه پێكهاتووه و له به‌شى "راستى و ئه‌نجامه‌كان" باس له‌وه كراوه، به پێنج ئه‌نجام گه‌یشتوون كه ئه‌مانه‌ن:
1- دواى سه‌ردانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كان، بۆ شوێنى رووداوه‌كه دیدارى خاوه‌نى ئه‌و ماڵه كراوه كه كراوه‌ته ئامانج. چه‌ندان پرسیارى ئاراسته كراوه، ئه‌ویش دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه هیچ چالاكییه‌كى گوماناوى له ماڵه‌كه‌ى نه‌بووه. ئه‌و یه‌كێكه له وه‌به‌رهێنه‌ره عێراقییه‌كان كه چالاكى ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و ده‌ره‌وه هه‌یه.
2- دواى پشكنین و گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شوێنى هێرشه‌كه و باڵه‌خانه‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه، لیژنه هیچ به‌ڵگه و ئامرازێكى گوماناوى نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه ئاماژه بێت به بوونى ئامێر یان ته‌ل یان كه‌لوپه‌لى سیخوڕ‌ى.
3- وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان، دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه هه‌رگیز چالاكى هه‌واڵگرى هیچ وڵاتێك له‌ناو خاكى هه‌رێم نییه و ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم رێگرى له‌وه ده‌كات خاكه‌كه‌ى بۆ دژایه‌تى هیچ وڵاتێك به‌كاربهێنرێت، جیا له‌وه‌یش هه‌رێم رۆڵى هه‌یه له قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌و جۆره چالاكییانه.
4- دواى میواندارى بریكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و بریكارى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتیمانى عێراقى و چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى ئه‌منى، پرسیارى ئه‌وه‌یان لێكراوه، ئایا هیچ په‌یام و هۆشدارییه‌ك و زانیاری‌یان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پێگه‌یشتووه، كه ئاماژه بێت بۆ بوونى بنكه‌یه‌كى ئیسرائیلى له پارێزگاى هه‌ولێر؟ وه‌ڵامیان ئه‌وه بوو ئێران هیچ په‌یام و زانیارییه‌كى نوووسراوى له‌م باره‌یه‌وه نه‌بووه.
5- لیژنه‌كه تێبینى به بوونى هیچ شتێكى ئه‌وتۆ نه‌كردووه كه له ماڵه‌كه‌دا هه‌بێت كه خاوه‌نه‌كه‌ى شێخ باز به‌رزنجییه، ئاماژه بێت بۆ به‌كارهێنانى له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌یه‌ك یان چالاكییه‌كى سیاسى.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
له‌كۆتایى راپۆرته‌كه‌یشدا راپۆرته‌كه هێرشه‌كه به پێشێلكاریه‌كى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌سف ده‌كات و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌كى گوماناوى هه‌بێت، پێویسته سه‌ره‌تا حكومه‌تى عێراق ئاگادار بكرێته‌وه و مافى ئه‌وه‌یش به خاوه‌ن ماڵه‌كه ده‌درێت كه داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه بكات.

.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment