یوسرا: عادل ئیمام كلیلى كامه‌رانى منه‌ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

یوسرا ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى میسرى له‌ لێدوانێكدا عادل ئیمامى هاوپیشه‌ى به‌ نهێنى كامه‌رانى خۆى وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێ تاكه‌ كه‌سێكه‌ ئه‌گه‌ر داواى هاوسه‌رگریشم لێ بكات ئه‌وا ناتوانم ره‌تى بكه‌مه‌وه‌.

یوسرا كه‌ هونه‌رمه‌ندێكى به‌ناوبانگى میسر و له‌چه‌ندان وێستگه‌ى سینه‌مایى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى كۆمیدى عادل ئیمام ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "عادل ئیمام كلیلى كامه‌رانى منه‌".

دواتر دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆى عادل ئیمامه‌وه‌ ناسراوه‌ و له‌رێگه‌ى ئه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌و تاكه‌ هونه‌رمه‌نده‌ ئه‌گه‌ر داواى هاوسه‌رگیریم لێ بكات ئه‌وا ناتوانم ره‌تى بكه‌مه‌وه‌".

یوسرا ئاشكراى ده‌كات كه‌ پێشتر یه‌كێك له‌ ئاواته‌كانى ئه‌وه‌ بووه‌ هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ عادل ئیمام بكات.

یوسرا له‌ ساڵى 1955 له‌دایكبووه‌ و خاوه‌نى ده‌یان فیلمى به‌ناوبانگه‌ و له‌ هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ عادل ئیمام به‌شداره‌ و سه‌ره‌تاى كاركردنى بۆ ساڵى 1977 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین