ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێم ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە
نوچەنێت:
بەپێى ڕاگەیاندراوەکەى ئەنجوومەنى ئاسایشى کوردستان، ئەو گرووپە زانیاری‌یان لەسەر هێزەکانى پێشمەرگە و داودەزگاکانى ئاسایش و حکوومەت کۆکردووەتەوە.
بەپێى دانپێدانانى ئەو گرووپە، هەروەک لە ڤیدیۆیەکەدا خۆیان باسى دەکەن، لە چەند ئاستى جیاوازدا پەیوەندییان بە هێزەکانى پەکەکە و لایەنى تر هەبووە، هەروەها هاوکاریش کراون لەلایەن پەکەکەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەى ئەنجوومەنى ئاسایشی نیشتمانیی کوردستان هاتووە، لە ناو مۆبایلى ئەم گروپەى بادینان چەندین ڤیدیۆ و وێنە و بەڵگەنامە دۆزرایتەوە، کە کارکردنى ئەو گرووپە بۆ چەند لایەنێک دەسەلمێنێ.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ڤیدیۆیه‌كى 25 خووله‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌و ڤیدیۆیه‌دا جیا له سزادراوه‌كان چه‌ندان تۆمارى ده‌نگى و به‌ڵگه نیشان ده‌درێن و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه كه ئه‌و سزدراوانه له‌سه‌ر كارى رۆژنامه‌وانى نه‌گیراون به‌ڵكو په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌بووه و زانیاری‌یان له‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌شدار حه‌سه‌ن سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى سزادراوه‌كانى بادینان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گومانى له دانپێنانه‌كه كردووه و به "دروستكراو" ناوى بردووه.
پێشتریش ئه‌و دۆسیه‌ى ئه‌و سزداراوانه ناڕه‌زایى دروست كردووه، بۆیه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكدا دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه چاودێرى ئه‌م دۆسیه‌یه ده‌كه‌ن.
له په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم هاتووه، "ڕۆژی سێشه‌ممه 2021/2/16 بڕیاری دادگا بۆ سزادانی چەند ڕاگیراوێک نیگه‌رانى دروست کردووە، بەڵام ئەوە دوا بڕیار نییە. بەپێی یاسا، مافى سزادراوانه تانە لە بڕیاره‌كە بده‌ن، دادگای پێداچوونەوەش ئەرکیەتی بە پشتبەستن و ڕێزگرتن لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ و مافی یاسایی‌ی سکاڵالێکراو و سکاڵاکار، بە کەیسه‌كه‌دا بچێتەوە تا هەمووان هەست بکەن وەک یەک مافیان پارێزراوە".
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌ى كه سه‌رۆكى هه‌رێم له 18ى مانگى رابردوو بڵاوى كردووه‌ته‌وه هاتووه، "لای خۆمانەوە چاودێریی ئەو پرسە دەکەین، جەخت لە سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە سەربەخۆییی بڕیاری دادگا و لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ دەکەینەوە. دەبێت یاسا سەروەر بێت و هیچ لایەن و کەسێک مافی دەستوەردانیان لە کاروباری دادگادا نییە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment