پاریزگای هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

دیوانی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی جەژنی رەمەزان ئەنجام دا و، ژمارەیەک بڕیاری بۆ رێگەگرتن لە مەترسییەکانی نەخۆشیی پەتای خوێنبەربوون دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە(27/نیسان/2022 ) لە دیوانی پارێزگای هەولێر کۆمەڵێک بڕیاری بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێن بەربوون دا، کە بەهۆی ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە.

دەقی راگەیێندراوەکە:

دوا بەدواى کۆبوونەوەى ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.4.27، لە دیوانى پارێزگا، کە بەسەرپەرشتى بەڕێز پارێزگارى هەولێر سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز ئەنجامدرا، لەبارەى (تای خوێن به‌ربوون) (الحمی النزفیه‌) کە نه‌خۆشییه‌کی ڤایرۆسی زۆر مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ و له‌ڕێگه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌ و هه‌ندێکجار له‌ مرۆڤه‌وه‌ بۆ مرۆڤ، هەرچەندە تا ئێستا لە هەرێمى کوردستان ئەم حاڵەتە بەدی نەکراوە، بەڵام لەو ماوەیەدا لە چەند شارێکی عێراق چەند حاڵەتێک تۆمار کراوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە. لەپێناو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە و پاراستنى سەلامەتى گیانى هاوڵاتییان و ڕیگەگرتن لە مەترسییەکانى بڵاو بوونەوەى نەخۆشى (تاى خوێنبەربوون)، کۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕیارانەى خوارەوە:-

یەکەم/ بەهیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت ئاژەڵ لەدەرەوەى کوشتارگەکان بەبێ پشکنینى ڤێتەرنەرى سەرببڕدرێت لەبەردەم دوکان و شەقامەماکان، ئەرکى قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییە و شارەوانى و لیژنەکانى تەندروستی و بازاڕە ڕێگرى لەو کارە بکەن، هەرکەس و لایەنێک سەرپێچى بکات ڕێکارى توندى یاسایی لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.

دووەم/ بەهاوکارى یەکە کارگێڕیەکان دەست بکرێت بە هەڵمەتى شوشتن و ڕشاندنى ئاژەڵى خۆماڵى.

سێیەم/ لەلایەن هۆبەکانى ڤێتەرنەرى و موختارى گوندەکان، هەموو ئەو هاوڵاتیانەى خاوەنى ئاژەڵ و کارى ئاژەڵدارى دەکەن، ئاگادار بکرێنەوە لە ڕشاندنى ئاژەڵەکانیان بە دەرمانى دژە (قرنە).

چوارەم/ ڕشاندنى گۆڕەپان (مەیدان)ى ئاژەڵان بەگشتى.

پێنجەم/ خاوەنى کێڵگەکان و بازرگانانى ئاژەڵان، دەبێت لەسەر ئەرکى خۆیان پابەندبن بە ڕشاندنى ئاژەڵەکانیان بەسەرپەرشتى ڤێتەرنەرى.

شەشەم/ دەبێت باخچەکانى ئاژەڵانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، لەژێر سەرپەرشتى ڤێتەرنەرى هەموو ئاژەڵەکانیان بشۆن و بڕشێنن.

حەوتەم/ هاتنى ئاژەڵ و گۆشت لەدەرەوەى شارى هەولێر بەبێ پشکنینى ڤێتەرنەرى و پزیشکى، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

نووسینگەى پارێزگارى هەولێر

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین