پێشمەرگە و سوپای عێراق کێوماڵی ناوچەکانی داعش دەکەن کوردستانی

نوچەنێت

لەگەڵ زیادبونی قەبارەی ھێرشەکانی داعش، بەرپرسێکی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا بۆ ھێرشکردنە سەر داعش بە ھاوبەشی پلان ھەیە و دەڵێت ''پێکەوە بەرەنگاری داعش دەبینەوە''.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەرێم لە ھێزە چەکدارەکانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند ''وەک ئاشکرایە ماوەیەکە داعش دەستی بە جوڵە کردووەتەوە و لە ڕۆژانی ڕابردودا ژمارەیەک ھێرش و کردەوەی تیرۆریستی کراوە، بێدەنگبوون و سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق بووەتە دیاردە و ھێشتا مەترسیی داعش ھەیە لە عێراق، بەڵام لەوانەیە ھەندێک جار تاکتیکی خۆیان بگۆڕن، واتە بێدەنگبوونی داعش بۆ ماوەیەک، بە مانای کۆتاییهاتنی داعش لە عێراق نایەت.''

بەرپرسە ئەمنیییەکەی عێراق دەشڵێت ''بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش لە نێوان ھەرێم و بەغدا ھەماھەنگی ھەیە، بەتایبەتی بڕیارە بۆشاییی ئەمنی نێوان ھەردوو ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە لیوای ھاوبەش پڕ بکرێنەوە، بەڵام بەھۆی دواکەوتنی حکوومەت پرۆسەی لیوا ھاوبەشەکانیش دوا کەوتووە.''

لەبارەی ھێرش بۆ سەر داعش لەلایەن پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە لیوا عەبدولخالق تەلعەت گوتیشی: ''لە ناوچە کوردستانییەکان ھێرش و ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەش لەدژی داعش بەڕێوە دەچێت، چونکە پێشتریش ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەش بەڕێوە چووە و سەرکەوتووش بووە، ئەم جارەش ئەو ناوچانانەی داعشی تێدایە، پێکەوە کێوماڵیان دەکەن.''

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین