پێنج منداڵ بە تۆمەتى بە کارهێنانى  ماددەى هۆشبەر دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر پۆلیسى لە ڕاگەیێندراوێکدا، وێنەى منداڵى بڵاوکردەوە کە تێیدا بە تۆمەتى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ شەممە (30/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، پێنچ تۆمەتباریان بەناوەکانی (م. ع. ر.) و (ی. م. ع.) و (ی. ع. ا.) (ا. م. ع.) و (م. م. ح.) دەستگیر کرد بەتۆمەتی کێشانی ماددەی هۆشبەر لە خانوێکی هەیکەل لە گەڕەکی منارە."

لە کاتى دەستگیرکردنى ئەو پێنج بەکارهێنەرەى ماددەى هۆشبەر، بەپێى ڕاگەیێندراوکە، "دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ و جامایکا) و دوو (٥٠) هەزاری عیراقی ساختە و تەورێک داگیرا، هەر پێنچ تۆمەتبار ڕەوانەی دادگا کران."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین