یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان بارانە کوردستانی

نوچەنێت:

لە دوێنێ شەوەوە شەپۆلێکى دیکەى بارانبارین پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە و بەپێى پێشبینییەکانى بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان یەکەم ڕۆژى جەژن بارانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (1/ئایار/2022) بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەرى بارینی نمە بارانى بچر پچڕ تا کاتەکانى ئێوارە وە لە هەندێ ناوچە ڕێژەى باران بارین زیاتر دەبێت لە گەڵ بوونى تۆزێکى سوک

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى دووشەممە، کە دەکاتە یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان کەشناسى هەرێم دەڵێت، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ باراینى کەمێک نمە باران لە ناوچەشاخاویەکان .

ئەم شەبۆلى بارانبارینە سەرەتا تەنها پارێزگاى هەولێر و سلێمانى گرتبووەوە، بەپێى پێشبینى کەسناشى شارەکانى ترى هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین