شێخ باز: داوای قەرەبوی ماددی و مەعنەوی دەکەم
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە ( 1/)ئایار/2022) شێخ باز بەرزنجی، سەرمایەدار و خاوەنی کۆمپانیای کار، لە تویتێکدا رایگەیاند: بە سوپاسێکی زۆرەوە، راپۆرتی لیژنە پەرلەمانییەکەی بەدواداچونی راستییەکانم خوێندەوە لەبارەی بە ئامانجگرتنی خانوی خانەوادەکەم. راپۆرتەکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە سەرەتاوە گوتمان پاساوەکانی هێرشەکە ناڕاستە و پشتی بە زانیاریی چەواشە بەستووە، تەواو دڵنیابووین لە بوونی هەڵەیەکی گەورە لە هەڵسەنگاندن و زانیارییەکان.
بە هۆی هێرشەکەی رۆژی 13ـی ئازاری 2022، ماڵی شێخ باز بەرزنجی، بە تەواوی تێکچووە وەک خۆشی دەڵێت: ئەم خانووە شوێنی حەوانەوەی خێزانەکەیەتی.
شێخ باز نوسیویەتی: سوپاسی سەرجەم ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی راستییەکان و فراکسیۆنە سیاسییەکانیان دەکەین کە نوێنەرایەتی تەواوی توێژە سیاسییەکانی عێراق دەکەن، هاوئاهەنگ بوون لە پێناو سەرخستنی هاووڵاتی عێراقی و سوربوون لەسەر ئاشکراکردنی راستییەکان. لە هەمان کاتدا چاوەڕوانی راپۆرتی ئەو لیژنەیەی حکومەت دەکەین کە بۆ ئەو مەبەستە پێکهاتووە.
ماڵەکەی شێخ باز، کە لە موشەکبارانەکەی رۆژی 13ـی ئازاردا بەتەواوەتی زیانی بەرکەوتووە و بە پێی راپۆرتەکان زیانەکانی بە ملیۆنەها دۆلار دەخەمڵێندرێن،
لە 15ـی ئازاارى 2022، لیژنەی لێکۆڵینەوەى راستییەکانى پەرلەمانى عێراق سەردانى شوێنى رووداوەکەیان کرد. لە 17ـى ئادار لیژنەکە لە بەغدا یەکەم کۆبوونەوەى خۆی بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان کرد.
لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی حاکم عەباس زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامێتی هەریەک لە:
- شاخەوان عەبدوڵڵا/ جێگری سەرۆکی پەرلەمان.
- عەتوان عەتوانی/ سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا.
- عەباس زاملی/ سەرۆکی فراکسیۆنی فەتح.
- هەرێم کەمال ئاغا/ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان.
- نایف شەممەری/ جێگری سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی.
شێخ باز، جەخت لە رۆڵی حکومەتی عیراق دەکاتەوە دەڵێت: لەسەر راسپاردەی لیژنە بەڕێزەکەی پەرلەمان، ئومێد دەکەین حکومەت بە رۆڵی خۆی هەستێت لە بەرگریکردن لە سەروەریی وڵات و پاراستنی هاووڵاتی عێراقی و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆی لەنێو وڵاتەکەیدا، هەموو رێگە دیپلۆماسی و یاساییەکان بگرێتەبەر بۆ سەرخستنی راستی و گێڕانەوەی ئەو زیانە ماددی و مەعنەوییانەی لێمان کەوتووە.
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment