وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوێک لەبارەی شوێنی ئاراستەکردنی موشەکەکانی ئەمشەو بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت

شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاری له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه،‌ راگەیێندراویکی له‌باره‌ی هێرشه‌ موشه‌کییه‌که‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر شارۆچکه‌ی خه‌بات بڵاوکردەوەو تییدا هاتووە: موشه‌که‌کان له‌لایه‌ن گروپه‌کانی له‌یاسا ده‌رچو له‌ سووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاراسته‌ کراون.

ئەمشەو یەکشەممە(1/ئایار/2022 ) شەش موشەک ئاراستەی قەزای خەبات کران، بە پێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی شوێنی ئاراستەکردنی موشەکەکانەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.

ده‌قی راگەیێندراوەکە:

ئێوارەی ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2022، جارێکی دیکه‌ گرووپەکانی لەیاسا دەرچوو، لە ناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی سه‌ر به‌ پارێزگای نەینەواوە، شەش مووشەکیان ئاراستەی سنووری قەزای خەبات کرد.

موشەکەکان لەنێوان زێی گەورە و قەزای خەبات کەوتوونەتە خوارەوە. بەپێی زانیارییەکان، هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەهاتووە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە دەستیان پێکردووە.

شایانی باسە، ئەمە چەندین جارە لەو ناوچەیەوە، موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی قەزای خەبات دەکرێن.

شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە

1ی ئایاری 2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین