قوباد تاڵه‌بانى  بۆ كه‌سوكارى كوژراوه‌كانى چه‌مچه‌ماڵ: ئه‌گه‌ر ئێوه‌یش لە بکوژەکە خۆش بن من لێى خۆش نابم کوردستانی

نوچه‌نێت

قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى كوژراوه‌كانى ئه‌مڕۆى چه‌مچه‌ماڵ كۆبووه‌وه‌ و پێى راگه‌یاندن، ده‌بێت بكوژه‌كه‌ له‌سه‌ر تاوانەکەی به‌ سزاى خۆى بگات و گوتیشى، "ئه‌گه‌ر ئێوه‌یش لێى خۆش بن، من لێى خۆش نابم".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دووى ئایارى 2022 كه‌ یه‌كه‌مى رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ كه‌سێك هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ماڵى خه‌زوورانى چوار كه‌سى لێ كوشتن، دوو كه‌سیشی کرد كه‌ دواتر یه‌كێك له‌ برینداره‌كانیش گیانى له‌ ده‌ست دا،  ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئاسایشى سلێمانى رایگه‌یاند، بكوژه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌. 

قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى كوژراوه‌كان كۆبووه‌وه‌ و پێى راگه‌یاندن، ده‌بێت ئه‌و بكوژه‌ به‌ سزاى خۆى بگات و دووپاتیشى كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش لێى خۆش بن ئه‌وا ئه‌و وه‌ك قوباد تاڵه‌بانى لێى خۆش نابێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین