کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ پێشبینى بارانبارین و هەورە تریشقە دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، پێشبینى دەکرێت، ئەمڕۆ پێش نێوەڕۆ تا ئێوارە باران ببارێت و لەگەڵ بارینى خۆڵبارین.

ئەمڕۆ سێشەممە (3/ئایار/2022) بەپێى پێشبینییەکانى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کەشوهەواى دووەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان، ئاسمانى له‌ نێوان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت وه‌ له‌ كاته‌كانى پێش نیوه‌ڕۆ تا ئێواره‌ كه‌مێك باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌.

هەر سەبارەت بە ڕەشى کەشوهەواى ئەمڕۆ، کەشناسى هەرێم زیاتر روونکردەوەى داوە و دەڵێت، ئه‌گه‌رى تۆزێكى سوك هه‌یه‌ جگه‌ له‌ ناوچه‌كانى دهۆك و ده‌ور و به‌رى پله‌كانى گه‌رما 2 پله‌ نزم ده‌بێته‌وه‌.

ئەوەش هاتووە، به‌هۆى ناجێگیرى كه‌ش و هه‌واوه‌ ئه‌گه‌رى دروست بونى گه‌واڵه‌ هه‌ور و بارانى به‌لێزمه‌ش هه‌یه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین