بەهۆى شەڕى یەبەشە و سوپاى عێراق لە شنگال چوار هەزار کەس ئاوارە بوون کوردستانی

نوچەنێت:

بەهۆى شەڕ و پێکدادانى شوپاى عێراق و چەکدارانى هێزەکانى یەبەشە، زیاتر لە (700) خێزان لە شنگال ئاوار دەبن، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی ھاوئاھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، هەر کەسێک بیەوێ بچێتە کەمپ ئێم لاریمان نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە (3/ئایا/2022) دوای کۆبوونەوەکە، حوسێن کەلاری، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی ھاوئاھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتى ناوخۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ پێشوازیکردن لە ئاوارەکانى شنگال لیژنەیەکیان پێکهێناوە و لە دوێنێ شەوەوە تاوە کو ئێستا چوار هەزار و چوار هەزار و هەشتا و سێ کەس ئاوارە بوونە کە پێکهاتوون لە (701) خێزان.

حوسێن کەلاری لە کۆنگرەە ڕۆژنامەوانییەکیدا لە دهۆک دەشڵێت، "ئاوارە نوێیەکان لە دهۆک بە شێوەى جیا جیا دابەشبوونە، هەندێکیان چوونتە ماڵى کەسوکاریان یان یاخود چوونەتە کەمپەکان، بەڵام دەبێ لەمەودوا ئاوارەکانى شنگال لە کەمپەکان جێگیر بکرێن." 

ئەو گووتیشى، "تاوەکو هێزە چەکدارەکان کە باوەڕیان بە یاساکانى عێراق نییە، پابەندى ڕێککەوتنى شنگال نەبن، دووبارەبوونەوەى شەڕ و پێکدادانەکان چاوەڕوان کراوە." 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین