هوشیار زێباری: پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق دەکەین کوردستانی

نوچەنێت

له‌باره‌ی پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای عێراق به‌ره‌و شنگال، هوشیار زێباری رایگەیاند: پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق دەکەن بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە قەزای شنگال له‌ دژی یەکینەکانى بەرخودانى شنگال.

هۆشیاری زێباری، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نوسیویەتی: بە توندی پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق دەکەین بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە قەزای شنگال لە دژی گروپە چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌ په‌که‌که.‌

هوشیار زێباری هەروەها دەڵیت: پێویسته‌ رێککەوتننامەی شنگال بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و ئیدارەی ناوخۆ و گەڕانەوەی ئاوارەکان جێبەجێ بکرێت.

لە نیوەی مانگی رابردووەوە سوپای عێراق به‌ره‌و قه‌زای شنگال پێشڕه‌ویکرد، بەم هۆیەوە پێکدادان لەنێوان سوپاى عێراق و چەکدارانى یەکینەکانى بەرخۆدانى شنگال (یەبەشە) لە قەزاى شنگال رویدا، رۆژی دووشه‌ممه‌ش جارێکی دیکه‌ پێکدادانەکان سەریان هەڵدایەوە و بووەهۆی کوژرانی سەربازێک.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین