ئەنجومەنی ئاسایش: هێزەکانی پێشمەرگە سێ هاوڵاتی بیانییان لە دەستی پەکەکە رزگارکرد کوردستانی

نوچەنێت

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییدا گوتەی سێ هاوڵاتی بیانی بڵاوکردەوە، کە هێزەکانی پێشمەرگە توانیویانە لە دەستی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، رزگاریان بکەن و رادەستی کۆنسوڵخانەی وڵاتەکانیان لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە.

ئەمشەو چوارشەممە( 4/ئایار/2022) ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، گوتەی سی کەسی بیانی کە دوانیان خەڵکی ئەمریکا و یەکێکیان خەڵکی بەریتانیایە بڵاوکردەوە.   

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەوان لە لایەن رێکخستنەکانی پەکەکەوە هەڵخەڵەتێندراون تاوەکو پەیوەندی بە ریزەکانی یەبەشەوە بکەن لە قەزای شنگال، ئەوەش بە مەبەستی شەڕکردن لە دژی رێکخراوی تیرۆرستی داعش. 

ئەو هاوڵاتییانە لە گوتەکانیاندا ئەوە ئاشکرا دەکەن، کە ئەوان بە مەبەستی شەڕکردن لە دژی داعش پەیوەندییان بە چەکدارانی یەبەشەوە کردووە نەک پەکەکە،بەڵام کاتێک بارودۆخەکە دەبینن و دڵنیادەبنەوە، ئەوەی ئەوانی هێناوەتە ئەو ناوچەیە تەواو پێچەوانەی ئەوەیە کە پێشتر پێیانگوتراوە. ئەوانە چەکدارانی پەکەکەن و شەڕیان دژی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و سوپای تورکیایە کە هاوپەیمانی وڵاتەکانیانن.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا رونیکردووەتەوە، کاتێک ئەو هاوڵاتییانە ئەو راستییانەیان بۆ دەردەکەوێت کە هەڵخەڵەتێندراون، رێگەی خۆدەربازکردنیان لێدەگیرێت و دەستبەسەر دەکرێن و ناتوانن بگەڕێنەوە، پاش ماوەیەکی درێژ و هەوڵێکی زۆر، پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەوە دەکەن، دواتر هەر سێ هاووڵاتییە بیانییەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە رزگار دەکرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین