ئاگادارییەک لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانییەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى وەستانى گەشتە ئاسمانییەکانى، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، ئەو گەشتانەى وەستابوون ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (5/ئایار/2022) تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانى فڕۆکەخانەى سلێمانى دەستیانپێکردوەتەوە و ئەو گەشتانەی شەوی رابردو بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی شاری سلێمانی گرتبوەوە و راگیرابوون ئەمڕۆ ئەنجامدەدرێن.

بە هۆى خۆڵبارین و خراپى کەشوهەوا و کەمبوونەوەى مەوداى بینین، لە دوێنێشەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى وەستان.

جێگەى ئاماژەپێدانە، بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى  و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بەیانى ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئاسمانى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە نیمچە هەوردەبێت و هەندێ جار دەگۆرێت بۆ بوونی تۆزوخۆڵێکی چر کە پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەریەکەی کەم ببیتەوە .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین