سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر دەستیلەکارکێشایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

عەبدوڕەحمان موهەندیس سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر، دەستلەکارکێشانەوەى خۆى لە بزووتنەوەى گۆڕان ڕاگەیاند و دەڵێت، پێویستە گۆڕان بەدان بە شکستى خۆیدا بنێ.

 

ئەو سەرۆکى فراکسیۆنە کە "ئەندامى ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەى گۆڕان"یشە، هۆکارى وازهێنانى خۆى لەو بزووتنەوەیە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، هەروەک لە ڕاگەیاندراوەکەى خۆییدا دەڵێت: پاش شكستهێنانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان لە (2018)، لە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانیدا وتم پێویستە دان بە شكستەكاندا بنێین و داوای لێبوردنیش لە خەڵك و جەماوەری گۆڕان بكەین، ڕوی قسەكانم لە بەڕێز رێكخەری گشتی كردو داوام لێكرد دەست لەكاربكێشێتەوە لەگەڵ ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن، ئامادەیی خۆشم نیشاندا بەیەكەوە لەگەڵ ئەوان دەست لەكاربكێشمەوە.

عەبدوڕەحمان موهەندیس ئەندامى ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەى گۆڕان دەشڵێت، حزبێك نەتوانێت ڕیفۆرم و چاكسازی لەناوخۆی خۆیدا بكات، حەتمەن ناتوانێت ریفۆرم و چاكسازی لەدەرەوەی خۆیدا بكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین