مەکتەبى سیاسى یەکێتى ئەمڕۆ پرسى لامەرکەزیت و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتى تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ لە سلێمانى، مەکتەبى سیاسیى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان کۆدەبێتەوە، سەعدى پیرە ئەندامى مەکتەبى سیاسى ئەوحیزبەش دەڵێت، کۆبوونەوەکەى مەکتەبى سیاسى بە سەرۆکایەتیى هاوسەرۆکانى یەکێتى،  بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، بەڕێوەدەچێت.

ئەو ئەندامەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بە خەندان-ى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتى کۆدەبێتەوە، لەبارەى پرسەکانى لامەرکەزیەت و پەیوەندیەکانی حزبەکە لەگەڵ پارتی گفتوگۆ دەکەن.

هەروەها سەعدى پیرە دەشڵێت، پرسى دانوستانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، بۆ پشکى کوردستان لە پڕۆژەیاساى بودجەى (2021)ى عێراق و ئەنجامى کۆبوونەوەکانى هەردوولا، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى مەکتەبى سیاسى یەکێتى دەبێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین