لە گوندی بەرۆشکێ مێنێک بە دوو هاووڵاتى دا دەتەقێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لە گوندێکى سنوورى سنووری ناحیەی مانگێشک سەر بە قەزاى شێخان، بە هۆى پێدا تەقینەوەى مینێک هاووڵاتییەکى تەمەن (43) قاچێکى لەدەستدەدات.

ئەمڕۆ شەممە (7/ئایار/2022) دواى ئەوەى هاووڵاتییەکى گوندى بەرۆشکێ لە سنووری ناحیەی مانگێشک، سەردانى باخەکەى  دەکات، مینێکى پێدا دەتەقێتەوە و بە هۆیەشەوە قاچێکى لەدەست دەدا و بە هۆى خراپى برینەکەى ڕەوانەى پارێزگاى دهۆک دەکرێ.

بەپێى لێدوانى خزمێکى ئەو هاووڵاتییە بۆ کوردستان 24، ئەو کەسەى ئەمڕۆ بە هۆى مینەکەوە بریندار بووە، تەمەنى (43) ساڵە و برینەکەشى سەختە، ئەو دەشڵێت، پێشتر ڕۆژانە بەو ڕێگایەدا هاتووچۆیان کردووە و هیچ مینێک لە سەر ئەو ڕێگەیە بە دانیشتوانى ئەو سنوورە نەقیتەوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، هەفتەى ڕابردوو لە سنوورى ئامێدى مین بە دوو گەشتیارى دانیمارکى تەقییەوە، لە ئەنجامدا یەکێک لەو گەشتیارانە گیانى لەدەستدا، ئەمە جگە لەوەى ساڵانە چەندین مین هاووڵاتى هەرێمى کوردستان لە گوندەکانى سنوورى هەرێمى کوردستان و ئەو ناوچانەى نزیکن لە شەڕى پەکەکە و تورکیا دەتەقێتەوە، بە هۆیەشەوە ژمارەى زۆرى هاونیشتیمانى گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوونە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین