وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن پڕۆژەى ستى پاس لە هەولێر جێبەجێ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

لەڕیگەى پڕۆژەیەکى نوێى گواستنەوە، بەڕێوەبەرى گواستنەوەى هەولێر ئاشکراى دەکات، (120) پاس بۆ پارێزگاى هەولێر دابین دەکرێت بۆ کەمکردنەوەى جەنجاڵى ناو شار.

ئەمڕۆ یەکشەممە (8/ئایار/2022) عەبدولخالق عەلی، بەڕێوەبەری گواستنەوەی ھەولێر، بە ماڵپەڕی (PDK)ـى ڕایگەیاند، ئامادەکارى دەکەین بۆ پڕۆژەى هێنانى (120) پاس بۆ ناو پارێزگاى هەولێر، بە ناوى (ستى پاسى هەولێر)، دیزاینەکە تەواو بووە و وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن لە ئێستادا کار دەکات بۆ دۆزینەوەى وەبەرھێنەرێکە یان بە ھاوبەشی لەگەڵ حکوومەت جێبەجێ بکرێت.

سەبارەت بە وردەکارى پڕۆژەى (ستى پاسى هەولێر) عەبدولخالق عەلی زیاتر روونیدەکاتەوە، پڕۆژەى ستى پاسى هەولێر (24) کاتژمێرى دەبێ و لە هەموو شوێنێک دەسووڕێنەوە و تێرمیناڵى تایبەتیان دەبێ، هەروەها تێچووی پڕۆژەکە (350) ملیۆن دۆلارە.

بەڕێوەبەرى گواستنەوەى هەولێر گووتیشى، ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆى نەهێشتنى جەنجاڵى لە ناو پارێزگاى هەولێر و دوو تێرمیناڵی گەورەی ھەیە و شوێنی سیانەکردن و شوێنی بەنزینخانە و ئیدارەی تایبەت بەخۆیان بۆ دروست دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین