سەنتەرێکی چارەسەرکردنی تالاسیمیا لە هەولێرکرایەوە کوردستانی

نوچەنێت

لەرۆژی جیهانی تالاسیمیادا، لەشاری هەولێر سەنتەرێکی چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییە کرایەوە کە لە توانایدا هەیە لە یەک مانگدا پێشوازی لە 750 نەخۆش بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە(6/ئایار/2022) بە ئامادەبونی، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە شاری هەولێر سەنتەرێکی چارەسەرکردنی توشبوانی تالاسیمیا کرایەوە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کاتی مەراسیمەکەدا گوتی: کردنەوەى ئەم سەنتەرە نوێیە کە یەکێکە لە گرنگیەکانى شارەکەمان و لەسەر ڕوبەرى 3300 مەتردوجا دروستکراوە و لەمانگێکدا دەتوانێت پێشوازى لە 750 نەخۆش بکات بەدڵنیاییەوە یەکێک دەبێت لەو شوێنانەى تووشبوانى تالاسیمیا سودى زۆرى لێ دەبینن.

تالاسیمیا نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنە، کەسێکی تووشبوی نەخۆشییەکە، رێژەیەکی کەمتری خڕۆکە سورە تەندروستەکانی هەن، بەمەش بڕێکی کەمتری هیمگۆگڵۆبینی تەندروستی هەیە و باوترین نەخۆشیی بۆماوەییە کە لە باوانەوە بۆ منداڵان، لە رێگەی بۆهێڵ "جین"ەکانەوە دەگوازرێتەوە.

لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە رۆژی 8-5وەک رۆژی بەرەنگاربونەوەی نەخۆشییەکە دیاریکراوە، ساڵانە و بەم بۆنەیەشەوە چەندین هەڵمەتی خوێنبەخشین و چالاکی هۆشیارکردنەوەی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین