یەکێتى دەقى بڕیارەکەى دەرکردنى ڕێزان شێخ دلێر بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێی نووسراوێکی مەکتەبی سیاسی کارگێڕیى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، پۆستى ڕاوێژکارى مەکتەیى سیاسیى یەکێتی لە (ڕێزان شێخ دلێر) لێسەندرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (10/ئایار/2022) دەقى نووسراوێکى مەکتەبى کارگێڕیى یەکێتى بڵاوکرایەوە، کە دوێنێ (9)ـى ئایار دەرچووە تێیدا هاتووە، "لەبەر ڕۆشنایى کۆبوونەوەى هەڤاڵان کارگێڕانى مەکتەبى سیاسى  لە ڕۆژى (8/5/2022) و پاڵپشت بە ماددەى (12)، بڕگەى دووەم، بڕگەى (د)  لەپەیڕەوى ناوخۆى پەسندکراوى چوارەمین کۆنگرەى یەکێتىیى نیشتیمانیى کوردستان بڕیارماندا بە: پلەداگرتنى هەڤاڵ (ڕێزان شێخ دلێر) لە (ڕاوێژکارى مەکتەبى سیاسى بۆ کاروبارى ژنان)، بە هۆى ئەو پێشێکارییەى" کە لە نووسراى (173/ک) لە (19/4/2022).

جێگەى ئاماژەپێدانە، یەکێتى لە ڕۆژى (19)ـى نیسان (2022) بڕیارى سزادانى هەر یەک لە ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هەڵەبجە، حامیدى حاجى غالى، ئارێز عەبدوڵڵا، بێستون سابوراوایی، ئەندامانى سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێزان شێخ دلێر، راوێژکارى مەکتەبی سیاسی دەرکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین