ئەو چوار ژنە دەستگیرکران کە بە زۆر پارەیان لە هاووڵاتییەک سەندبوو کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، چوار ژنیان دەستگیرکردووە، بە تۆمەتى هەڵوتانەسەر گەنجێک و لێسەندنى پارە بە زۆر.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (10/ئایار/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى لەبارەى ئەو چوار ژنەى بە زۆر پارەیان لە گەنجێگ سەندبوو ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەپۆلیسی سلێمانی تۆماركرد كە چوار ژن هەڵیان كوتاوەتە سەری و بەزۆر پارەیان لێسەندووە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواداچوونی بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات سەرجەم تۆمەتباران كە چوار ژنن دەستگیر بكرێن و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا."

ئەوەش هاتووە، تۆمەتبارەکان ناویان، "ش، أ، ف، لەدایكبووی 1998. ه، ز، ب، لەدایكبووی 2000.  ز،ح، ت لەدایكبووی 1999. ك، ح ، ت لەدایكبووی 1991. 

.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین