ئێران بە درۆن و تۆپخانەکانى، هێرشیکردەسەر  هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

کۆمارى ئیسلامیى ئێران، بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشیکردەسەر گوندێکى سنوورى ناحیەى سمیلان و بەڕێوەبەرى ئەو ناحیەش دەڵێت، هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (11/ئایار/2022) شاخەوان وەرتى، بەڕێوەبەرى ناحیەى سمیلان بە رووداوى ڕاگەیاند، ئێران لە ڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشیکردەسەر بەرزاییەکانی گوندی دێگەی دۆڵی روست.

هەر سەبارەت بە هێرشەکەى ئێران، شاخەوان وەرتى ئەوەشى روونکردۆتەوە،  هێرشەکەی ئێران بە چوار درۆن ئەنجامدراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەبووە.

هەر ئەمڕۆ تۆپخانەکانى ئێران کوێستانی بەربزینی لە سنووری شارەدێی سیدەکان، زیاتر لە (10) تۆپباران کرد، بەڵام هیچ زیانێکى ماددى و گیانى نەبووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین