مەسرور بارزانى: ئەجینداى حکوومەت لە هەموو شوێنەکان وەک خۆى جێبەجێ ناکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەێنێت، "داکۆکى لەوە دەکەم هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرێ."

ئەمڕۆ چوارشەممە (11/ئایار/2-2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر چەند پرسێکى ناوخۆیى و عێراقى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ئەنجامدا.

مەسرور بارزانى، سەبارەت بە کێشەى دابەشکردنى مووچە لە پارێزگاى سلێمانى، هەڵەبجە و ئیدارەى سەربەخۆى راپەڕین ڕایگەیاند، "پێوستە هەموو لایەک پابەندن بن بە ئەجینداى حکوومەت، بۆیە لەم ڕۆژانە لەگەڵ سەرجەم پارێزگارەکان کۆدەبمەوە، دەمەوێ بزانین هۆکارى کێشەى دابەشکردنى مووچە لە هەندێ شوێن چییە."

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاشیگەیاند، "بەداخەوە لە هەموو پارێزگاکان ئەجنیدى جکوومەت وەک پێوست جێبەجێنەکردووە، لە هەندێ شوێن داهات نەک زیاد نەبووە، بەڵکو کەمى کردووە."

لە درێژەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا گووتیشى، "هەرێمى کوردستان پشت بە سێ جۆر داهات دەبەستێت، داهاتى نەوت، داهاتى ناوخۆیى و نانەوتى لەگەڵ ئەو داهاتەى چەند مانگ جارێک دبۆمان دێت، بەڵام لە هەند شوێن، بەداخەوە داهاتى ناوخۆ وەک پێوست لە لە سلمانى کۆناکرێتەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین