وەزارەتی کشتوکاڵ: رێکاری پێویستمان گرتووەتەبەر کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی کشتوکاڵ، ڕێکاری پێویستی گرتووەتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون و گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، ھەڵمەتی سەرتاسەری بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتای خوێنەربوون گیراوەتەوە بەر و چەندین بڕیاری پێویست دەرکراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 11/ئایار/2022)حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنوێنی و بڕیاری نوێی دەرکردووە بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان و ڕێوشوێنی پێویست بۆ خۆپاراستن لەو پەتایە گیراوەتە بەر، لەوانەش سەربڕینی ئاژەڵ لە سەربڕخانەکان و بە شێوەیەکی زانستی و لەژێر چاودێریی لایەنی پەیوەندیداردا، هەروەها لە کەرەنتینەکانی دەروازەکان و فڕۆکەخانەکان پشکنینی ورد بۆ ھاوردەکردنی ئاژەڵ بکرێت.''

حوسێن حەمە کەریم ڕوونی کردەوە "وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێکاری پێویستی گرتووەتە بەر بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەکی، کە سەرچاوەی گواستنەوەی پەتای خوێنبەربوونە و ھەڵمەتەکە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، ھێنانی ئاژەڵ لەو ناوچانەی عێراق کە پەتاکەی تێدایە قەدەغە کراوە و ھێنانی ئاژەڵ بە شێوەی قاچاغ ڕێگری لێ دەکرێت''.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین