بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە بڕیارێکی راگەیاند کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: بەمەبەستی کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و لەم کاتەدا کە خێزانەکان زیاتر رودەکەنە ناوچە گەشتیارییەکان، بڕیاردراوە ڕۆژانی هەینی هاتوچۆکردنی بارهەڵگر لەسەر رێگەی سماقوڵی قەدەغە بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە(11/ئایار/2022 )بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند: بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە لەگەڵ ئەنجومەنی گوند و دانیشتوانی سماقوڵی کۆبوەوە و لەکۆبونەوەکەشدا بڕیاردراوە، ڕۆژانی هەینی هاتوچۆکردنی بارهەڵگر لەسەر رێگەی سماقوڵی لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تاکو 12ی شەو قەدەغە بکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش مەفرەزەی هاتوچۆ ڕۆژانە بە- بەردەوامی لە سنورەکە هەبێت.

بەپێی راگەیێندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە، بەڵێنی بە دانیشتوانی سماقوڵی داوە کە ئەوەی پەیوەستدارە بە- بەڕێوەبەرایەتی ڕێگەوبان داواکەیان بگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار، تاکو بە زوترین کات گرفتەکە چارەسەر بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین