بەهۆی نەبوونی یاسا نوێنەرایەتی هەرێم و کار لەگەڵ یەکتر ناکەن کوردستانی

سیهام میران – تایبەت نوچەنێت

به‌هۆى نه‌بوونى یاسا نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانو باڵیۆزخانه‌كانى عێراق هاوئاهه‌نگییان نییه‌، سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستانیش ده‌ڵێ، "له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵ ده‌درێت یاساییه‌ك بۆ فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ دابنرێت".

لە دیمانەیەکدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى رووداو د. فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق باسی لەوە کرد تا ئێستا نوێنەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگییان لەگەڵ باڵیۆزخانەکانی عێراق نییە، چونکە رێکخستنی ئەو هەماهەنگییە پێویستی بە دەرچوونی یاسایەك هەیە له‌ په‌رله‌مانى عێراق.

د.فوئاد حوسێن دووپاتیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت بۆ رێكخستنى نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ یاساییه‌ك له‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌ربچێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ ئێستادا كارێكى زه‌حمه‌ته‌.

سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان په‌رله‌مانى كوردستان دووپاتى له‌سه‌ر نه‌بوونى ئه‌و یاسایه‌ كرده‌وه‌ و گوتى، "له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین"

د. رێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنەی پەیوه‌ندییەکان و رەوەندی کوردستانی بۆ "نوچەنێت" گووتی، "فەرمانگەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بە نیازە پرۆژە یاسایەک ئامادە بکات و بینێرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمانی کوردستانیش هەڵبەت دەینێرێت بۆ لیژنەی تایبەت کە بریتییە لە لیژنەی پەیوەندییەکان، ئێمەش تاوتوێی پرۆژە یاساکان دەکەین و سەرنج ورای خۆمان دەردەبڕین بۆئەوەی کە فەرمانگەش بە یاسایەك بتوانێت کاری خۆی بکات و بنچینەکانی خۆی دابمەزرێنێت".

سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، ئه‌و یاسایه‌ پێویسته‌ چونكه‌ لە ٢٠٠٥ وه‌ فەرمانگەی پەیوەندیەکان بە بریارێکی ئەنجوومەنی وەزیران دامەزراوە.

له‌گه‌ڵئه‌وه‌یشدا باسى له‌وه‌ كرد هه‌رچه‌نده‌ بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران گرنگى خۆى هه‌یه‌، به‌ڵام یاسایه‌یش گرنگه‌، د.رێبوار بابكه‌یى له‌ لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "ئەم بریارەش یاساییه‌ و رەوایەتی خۆی هەیە چونکە ئەنجوومەنی وەزیران داویەتی ئەنجوومەنی وەزیرانیش هەڵبژێردروای و متمانە پێدراوی پەرلەمانە، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران سەرقاڵی ئەوەیە کە پرۆژەیاسایەك ئامادەبکات بۆئەوەی فەرمانگە لەمەوبەدواوە لە چوارچیوەی یاسای کارەکانی خۆی راپەرێنێت. نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێمیش لە دەرەوە بەشێکن لە فەرمانگەی پەیوەندیەکان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە