کورد ستایشى گۆگڵ دەکات رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

بەبۆنەى زیادكردنى شێوەزارى سۆرانیى زمانى کوردى لە ماڵپەڕى (google) بەشى وەرگێران، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و کونسوڵخانەى ئەمەریکاش لە هەولێر پیرۆزبایى لە گەلى کورد دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/ئایار/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە هەژمارى لە تویتەر، خۆشحاڵى خۆى دەردەبڕێت بە بۆنەى زیادکردنی شێوەزاری سۆرانیی زمانی کوردی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی ئەلیکترۆنیی (Google Translate) لەلایەن کۆمپانیای گوگڵەوە و تیێدا نووسیویەتى، "زۆر سوپاس"

هەروەها کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر پەیامێکى پیرۆزبایى بڵاو و تێیدا دەڵێت، "پیرۆزباییەکی گەرم لە هەموو ئەوانەی بە شێوەزاری سۆرانی دەدوێن و کۆمەڵگای فراوانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی تری جیهان دەکەین بەم بۆنە تایبەتەوە." 

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "دەمانەوێ بە تایبەتی پیرۆزبایی لە بۆکان جاف کە گەنجێکی شاری هەڵەبجەیە و یەکێکە لەوانەی بە شێوەیەکی سەرەکی کاری لەسەر ئەم پڕۆژەیە کردووە بکەین."

بۆکان جاف، گەنجێکى پارێزگاى هەڵەبجەیە، ماوەى چەند ساڵێکە سەرقاڵى زیادکردنى زمانى کوردییە لە بەشى وەرگێڕانى ماڵپەڕى گۆگڵ، دوێنێ شەو ئەو کۆمپانیا بە فەرمى زیادکردنى زمانى کوردى لە بەشى وەرگێڕانى ماڵپەڕەکەیان ڕاگەیاند و لە چەند ڕۆژى داهاتوو وەک خزمەتگوزارییەکى نوێى کۆمپانیاى گوگڵ دەستەبەر دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین