سەرۆک بارزانى پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى گەلى ئیمارات دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى، پەیامێکى سەرەخۆشى بڵاوکردەوە تێیدا ڕایدەگەیێنێت، "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای شێخ خەلیفە بن زاید ئال-نەھیان سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوومان پێگەیشت."

دەقى پەیامى سەرەخۆشى سەرۆک مەسعود بارزانی:

بەناوی خوای بەخشندە ومیهرەبان

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای شێخ خەلیفە بن زاید ئال-نەھیان سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوومان پێگەیشت.

لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە ڕەحمەتی خۆی شاد بکات و جێگای بەھەشتی بەرین بێت.

پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی بەڕێز شێخ محەممەد بن زاید بن سوڵتان ئال-نەھیان و گەلی ئیمارات دەکەم ، دڵنیاین بە هەوڵی هەڤاڵەکانی لە سەرکردایەتی دەوڵەت و گەلەکەی، بەردەوام دەبن لەسەر ڕێگا ڕاستەقینەکەی خوالێخۆشبوو.

خودا گەلی ئیمارات و سەرکردایەتیەکەی بپارێزێت.

انا للە وان الیه راجعون

مسعود بارزانی 

۱۳ـی ئایاری ۲۰۲۲

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین