هێزەکانی پاسەوانی سنوری خاڵێکی دیکەی سەربازی زیاد-دەکەن کوردستانی

نوچەنێت

پاسەوانی سنوری عێراق، بە مەبەستی دوورخستنەوەی پەکەکە لە ناوچە سنورییەکان، خاڵێکی دیکەی سەربازیی لە سنوری گوندی هرورێی کانی ماسێ زیاد-دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە( 14/ئایار/2022) هێزەکانی پاسەوانی سنوری عیراقی، خاڵێکی دیکەی سەربازی لە گوندی هرورێ زیاد-دەکەن. 

بە پێی زانیارییەکان، ئەو خاڵە سەربازییەی کە هێزەکانی پاسەوانی لێ جێگیر دەکرێن، بۆ هەمیشە لەوێ دەمێننەوە، بەمجۆرە ئێستا ژمارەی بنکەکانی پاسەوانی سنوری عیراقی لەم دەڤەرە بووەتە 30خاڵی سەربازی.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پاسەوانی سنوری عیراقی دەڵێت: زیادکردنی خاڵە سەربازییەکان، بە ئامانجی دوورخستنەوەی پەکەکەیە لە ناوچە سنورییەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین