سەرۆک بارزانى و باڵیۆزى بەلجیکا بارودۆخى شنگال تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى بەلجیکا لە عێراق، دووبارە ئاوارەبوونى خەڵکى شنگال و ئاساییکردنەوەى دۆخى ئەو ناوچەیەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ شەممە (14/ئایار/2022) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فیلیپ ڤاندین بولك باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق كرد.

لە ڕاگەیێندراوێکدا بارەگاى بارزانى ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، "بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت تاوتوێ كرا."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "باڵیۆزی بەلجیكا وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان، سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ هەماهەنگی و پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جیاجیاكاندا."

هەروەها لە کۆبوونەوەکدا، "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا و هەروەها پێویستیی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال و، گەڕانەوەی خەڵكی شنگال بۆ ناوچەكانیان ئاڵوگۆڕ كرا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین