دوومنداڵ لەناو حەوزێکی ئاودا خنکان کوردستانی

نوچەنێت

دوو منداڵی تەمەن نۆ ساڵ، له‌ناو حه‌وزێکی ئاو له‌ ناحیه‌ی زوماری سه‌ر به‌ قه‌زای شه‌نگال خنکان.

ئەمڕۆ شەممە(14/ئایار/2022 ) دوومنداڵی تەمەن نۆ ساڵ، لە گوندی خەراب ئەشقی ناحیەی زومماری سەر بە قەزای شەنگال، لەناو حەوزێکی ئاودا خنکان.

بە پێی زانیارییەکان: قوڵی حه‌وزه‌که‌ سێ مه‌تر و نیوە، لە کاتی یاریکردن منداڵەکان دیارنەماون، دوای گەڕانی کەسوکاریان تەرمی هەردووکیان لە ناو حەوزەکە دەدۆزرێتەوە.‌

پۆلیسی موسڵ رایگەیاند: ئێستا ته‌رمی ئه‌و دوو منداڵه‌ له‌پزیشکی دادی پارێزگای نه‌ینه‌واوه‌ راده‌ستی که‌سوکاره‌که‌یان کراونه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین