پێشمەرگەو هێزەکانی هاوپەیمانان چیای قەرەچوغیان کێوماڵکرد کوردستانی

نوچەنێت

شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە رایگەیاند:، هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوخ ئەنجامدا و تەواوی مۆڵگەکانی داعش لە ناوچەکە لەناوبران.

ئەمڕۆ یەکشەممە(15/ئایار/2022) شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە:هێزەکانی پێشمەرگە، بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوخ ئەنجام دا.

بە پیی راگەیێندراوەکە، لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆرستان، کە لەسنوری ئۆپەرسیۆنەکەدا بون تێکدران و بەشێکی زۆر و فراوانی چیای قەرەچوخ-یان کێوماڵ کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین