لە هەولێر کەسێک برایەکى خۆى دەکوژێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلسى هەولێر لەڕوونکردنەوەکدا دەڵێت، كەسێک لە هەولێر بە هۆى کێشەى خێزانى هەڵساوە بە کوشتنى براکەى و خەڵکى پارێزگاى دهۆکن.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/ئایار/2022) پۆلیسى هەولێر ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرابەتیى پۆلیسى هەولێر بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە پیشەسازی باکوور، هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕووداو بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە."

پۆلیسى هەولێر لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، دواى لێکۆڵێنەوە، "کەوا کەسێک بەناوی (ابراهیم ج. م) لە سەر کێشەی خێزانی لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ح. ج. م.) کوژراوە کە خەڵکی شاری دهۆکن."

ئەوەش هاتووە، "پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخست و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیر بکات."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین