هاتووچۆى هەولێر لەسەر وەرگرتنى پارە لەلایەن هەندێ فرۆشیارى ئۆتۆمبێل روونکردنەوە دەکات کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

وتەبێژى هاتووچۆى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، "فرۆشیارێک لە بەرامبەر بەناو کردنى ئۆتۆمبێلەکە لە کڕیار، پارە وەربگرێ، کڕیار دەتوانێ لە دادگا سکاڵا تۆمار بکات."

ئەمڕۆ چوارشەممە(18/ئایار/2022) فازل حاجی گووتەبێژی هاتووچۆ، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت،  دەربارەی دیاردەى وەرگرتنى پارە لەلایەن فرۆشیارەکانەوە لە کڕیار، بەرامبەر بەناوکردنى ئۆتۆمبێلەکە رایگەیاند، "زۆر گوێبیستى ئەو بابەتە دەبین،  بەڵام ئەوە پەیوەندی بە هاتووچۆوە نییە، بابەتی کڕین فرۆشتن لە نێوان فرۆشیار کڕیار چۆن رێکدەکەون لە نێوان خۆیان پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە، هاتووچۆ تەنیا ئەوەی لەسەرە کاتێک کڕین و فرۆشتنەکە کراوە هەردوولا ئامادە بن ئەویان دەڵێت من فرۆشتم ئەوی تریشیان دەڵێت من قبووڵم کرد و کڕیم."

فازڵ حاجى زیاتر روونیدەکاتەوە، و دەڵێت،"ئەگەر كڕیار و فرۆشیار نەیەنە بەردەمی ئێمە و (10) مەتر دوورتر بوەستن ناتوانین بانگیشیان بکەین لەڕووی یاساییەوە، خەڵکێکی زۆریش گلەیی ئەوە دەکات بەڵام ئێمە وەکو هاتووچۆ ناتوانین دەستوەردان لەو بابەتەدا بکەین".

وتەبێژى هاتووچۆ ڕاشیگەیاند، "ئەگەر هەر فرۆشیار ئۆتۆمبێلەکەى بە ناو نەکرد و داوای پارەی کرد ئەو کات کەسی کڕیار دەتوانێت هەر ئەو گرێبەستی ئەلیکترۆنی ببات و بچێتە دادگا سکاڵای لەسەرى تۆمار بکات و بەبێ ئامادەبوونی فرۆشیاریش دادگا دەتوانێت بڕیار بدات، کە تەسدیقی بەڵێننامەکە کراوە و تەواو بڕیار بدات و ئۆتۆمبێلەکە بەناوى خۆى بکات بەبێ ئامادە بوونی فرۆشیار."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین