کونسوڵخانەى ئەمەریکا: هەرێمى کوردستان لەماوەی (30) ساڵەی ڕابردوو نموونەى یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیان بووە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/ئایار/2022) کونسوڵخانەى ولایەتە یەکگرتووەکانى لە هەولێر پەیامێکدا ڕایگەیاند، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات بە بۆنەی سیهەمین ساڵیادی یەکەم هەڵبژاردن لە هەرێم لە ڕێکەوتی 19 ی ئایاری 1992هەرێمی کوردستان."
کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر زیاتر روونیکردۆتەوە، "لە ماوەی ئەم 30 ساڵەی ڕابردوودا نموونەیەکی ئەرێنیی گیانی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بووە لە گشت ناوچەکەدا."
سەبارەت بە پەیوەندییەکانى ئەمەریکا و هەرێمى کوردستان دەشڵێت، "شانازی دەکەین بە هاوبەشیی گرنگمان لەگەڵ خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیمان لەسەر چاکسازیە سیاسی و ئابوریەکان کە دەبنە مایەی پێشخستنی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و گەشەسەندنی ئابوری و سەروەری یاسا."
هەروەک لە پەیامەکدا هاتووە، "ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانێتە هەماهەنگی بەردەوام کە دەبێتە هۆی بتەوکردنی ئاشاییش و گەشەسەندن و خۆڕاگری هەرێم لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵدا."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment