بارەگاى بارزانى: سەرۆک بارزانى فێرى کردین بڵێین نا بۆ بندەستى کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى (60) ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار پەیوەندى بە ریزەکانى پێشمەرگەى کوردستانەوە کرد، بارەگاى بارزانى، بەم بۆنەیەوە لە پەیامێکدا دەڵێت، بە بۆنەى ئەمڕۆ ڕۆژە دەڵێت، "فێرت کردین بلێین: نا بۆ بندەستى."

ئەمڕۆ هەینى (20/ئایار/2022) لە ساڵڕۆژى پەیوەندیى کردنى سەرۆک بارزانى بە شۆڕشى ئەیلوول و هەڵگرتنى چەکى پێشمەرگایەتیى، بارەگاى بارزانى لە پەیامێکدا دەڵێت، "شەست ساڵ بەر لە ئێستا لە 20ی ئایاری 1962 سەرۆك مەسعود بارزانی چەكی شەرەفی پێشمەرگایەتی كردە شان."

بارەگاى بارزانى لە پەیامەیکدا ئاماژە بەوەش دەكات، "شەست ساڵ خەباتی نەپساوەی پێشمەرگایەتیی سەرۆك، بۆ هەموومان چرای ڕێگەی خەبات و كۆڵنەدانە."

ئەوەش هاتووە، شەست ساڵەی پێشمەرگایەتیت پیرۆز، سەرۆك. بە خەبات و تێكۆشانی بێوچانت، فێرت كردین بڵێین: "نا بۆ بندەستی".

جێگەى ئاماژەپێدانە، سەرۆک بارزانى هەمیشە داکۆکی لە بەها نەتەوەیی و نیشتمانییەکان کردووە، وە بە درێژایی تەمەنی پێشمەرگایەتى خەباتی بۆ کردوون و لە سەرجەم پلە و پۆستەکانیدا بەردەوام جەختیکردووەتەوە، کە هەمیشە شانازی بە پێشمەرگەبوونییەوە دەکات و ئەو لە مێژووی نوێی کورددا و لە ئاستى نەتەوەیی و نیشتمانی و لە ئاستیى دیپلۆماتیکیشدا بە پێشمەرگەى رێگەى ئازادی و رزگارى و بەیەکەوەژیان و دیموکراتى لە کوردستان و عێراق ناسراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین