لیژنەیەکى تایبەمەند گۆڕى لیا هەڵدەداتەوە
نوچەنێت:
لەسەر داواکارى دادوەر، گۆڕى لیاى تەمەن (10) ساڵ هەڵدەدرێتەوە، کە پێنج ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڕەکى راپەڕینى پارێزگاى سلێمانى لەلایەن سەگى دراوسێیەکیانەوە پەلاماردرا و گیانى لەدەستدانى.
ئەمڕۆ هەینى (20/ئایار/2022) ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بە خەندانی راگەیاند، لەسەر داواى دادوەر، نەک ئێمە گۆڕى لیا هەڵدەدرێتەوە، ئێمە تەنیا چووینەتە شوێنەکە قسەمان لەگەڵ خێزانەکەی کردووە و گرتە ڤیدیۆکانمان بینیووە، ئەوەی دیکەی پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".
بەچە عەلى، باوکی لیا ئەمڕۆ بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، ئەوان لاریان نییە لە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە و ئەگەر دادوەر فەرمان بکات ئەوانیش رەزامەندن بە هەڵدانەوەی گۆڕى لیا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەیەکى تایبەتمەند لە سلێمانى گۆڕى لیا لەسەر فەرمانى دادوەر هەڵبدەنەوە بۆ ئەوەى دووبارە لێکۆڵێنەوە لە ڕاستى رووداوەکە بکەن.
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment