بە هەزاران کەس لە هەولێر چاوەڕێى پاپا دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى ئەمڕۆ یەکشەممە پاپاى ڤاتیکان، گەیشتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر و دواتر سەردانى شارى مووسڵ و قەرەقوشى کرد، دووبارە دەگەڕێتەوە شارى هەولێر و سەرەتاش سەردانى شارۆچکەى عەنکاوە دەکات، کە زۆربەى دانیشتوانەکەى مەسیحیى و کریستیانن.

بەپێى بەرنامەى دیاریکراوى پاپا فرانسیس، دواى چوونى شارۆچکەى عەنکاوە، کاتژمێر (4)ى ئێوارە سەردانى یاریگاى نێودەوڵەتیى فرانسۆ هەریرى بکات و ڕێوڕەسمى نزانخوێند بەڕێوە ببات.

ماوەى زیاتر لە مانگێکە، بە هەزاران هاووڵاتى هەرێمى کوردستان ناوى خۆیان تۆمارکردووە بۆ بینى پاپاى ڤاتیکان لە پاریگاى فرانسۆ هەریرى، کە جگە لە مەسیحییەکانى هەولێر و دەورووبەرى، ئەمڕۆ بە سەدان هاووڵاتى مەسیحى دیکە لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان ئامادەى بنینى پاپاى ڤاتیکان دەبن لە هەولێر  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە