دواى شەش ڕۆژ لە دیارنەمانى ئەمڕۆ تەرمەکەى دۆزرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى کەسوکارى هاووڵاتییەک لە کۆمەڵگەى چڕە ڕایگەیاند بزربووە، لە دواى شەش ڕۆژ ئەمڕۆ بە کوژرایى لە نزیک ئەلقوشی سەر بە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک لە لاشەکەى دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ شەممە ( 21/ئایار/2022) بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دهۆک ئه‌و هاووڵاتییه‌ خێزانداره‌ و خاوه‌نی سێ هاوسه‌ر و (24) منداڵه‌، ته‌مه‌نی (61) ساڵه‌ و ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ بوو له‌ ماڵه‌كه‌ی چووبووه‌ ده‌ره‌وه‌ بەبێ ئەوەى هیچ هەواڵێکى بزاندرێ.

ئەو هاووڵاتییە ناوى (عەبدوڵڵا ئیسماعیل)ـە، کەسێکى نزیکى بە رووداوى ڕاگەیاند، شوێنی لێدان بە جەستەیەوە دیارە، ئۆتۆمبێلەکەشی لە شوێنی رووداوەکەیە، ئێستاش تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی دهۆک کراوە.

پۆلیسى دهۆک لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەشکردووە، به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ پۆلیسی پارێزگای مووسڵ له‌ سنووری ئه‌لقوش به‌ هاوبه‌شی ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ره‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ كردووه‌.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین