تا ئێستا سەنتەرى چارەسەریى بەکارهێنەرانى ماددەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان نییە کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

بەڕێوەبەرى هەماهەنگی و بەدواداچوونی بەشی چاکسازی ئافرەتان و نەجەوانانى هەولێر، "زۆربەى سزادراو و راگیراوەکان تۆمەتەکەیان لەسەر ماددەى هۆشبەرە."

ئەمڕۆ دووشەممە (23/ئایار/2022) رێبین حەوێزی بەڕێوەبەری بەشی هەماهەنگی و بەدواداچوونی بەشی چاکسازی، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت دەربارەی سزادراوان و راگیراو رایگەیاند، "کۆی گشتی سزادراو و ڕاگیراون (289) کەسە بە هەردوو ڕەگەز، نەوجەوان (25) سزادراو،  ڕاگیراوان(70) کەسە، ئافرەت (36) سزادراو،  ژمارەى راگیراوانى ئافرەت بەردەوام زۆرترە، ئەمەیش کێشەى بۆ دروست کردووین، چونکە جێگەمان نییە، (158) راگیراومان هەیە".

رێبین حەوێزى زیاتر روونیدەکاتەوە، "لەسێ مانگى ئەمساڵ زۆربەى دەستگیرکراون لەسەر ماددەی هۆشبەر و دزیە، کە ژمارەیان گەیشتووەتە نزیکەی (25بۆ30) ڕاگیراو کوڕ."

بەڕێوەبەرى هەماهەنگی و بەدواداچوونی بەشی چاکسازی ئافرەتان و نەجەوانانى هەولێر، ئاماژە بەوە دەکات، بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر لە نێو گەنجان لەزۆربووندایە و دەشڵێت، "هۆشبەر لەناو بازاڕدا دەستدەکەوێت، بەڵام ئەوەی بەکاری هێناوە سزاکەی سوکوترە لەوەی کە دەیفرۆشێت، ئەوەی کە دەیفرۆشێت سزاکەی قورسترە، لە جيهان بابەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزاکەی لە ساڵێک یا دووساڵ دەست پێدەکات، بەڵام ئەوان چارەسەر بەکاردەهێنن تا لە هۆشبەرەکە پاک دەبێتەوە."

بەپێى قسەى ئەو بەڕێوەبەرە تاوەکو ئێستا سەنتەرێکى چارەسەرکردنى بەکارهێنەرانى ماددەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان نییە، بەڵام ئەو دەڵێت، "ئێستا وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى لەسەر هێلە لەگەڵ کۆمەڵێک لە لایەنە پەیوەندی دارەکان و کۆمەڵێک لە رێکخراوەکان بۆ دروست کردنی ئەو سەنتەرە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر جیا بکەینەوە لە فرۆشیار."

ئەوەشى گووت، " ئەوەی مەترسیدارە، زۆربوونى ژمارەى راگیراوانی ئافرەت و کوڕانە بە تایبەت تەمەنى نێوان (18بۆ 32) ساڵ ژمارەیان زۆرە، دواتر ماددەکانی تر وەک ماددەی (443 ،444 ،446 ،442) دێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین