رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى ستایشى هه‌نگاوه‌كانى نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى ئایارى 2022 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، “نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سلێمانى رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان گه‌یشتوونه‌ته زه‌وینه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى بنبه‌ستى سیاسى له هه‌رێم و عێراق”. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكه هه‌موو لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ستخۆشیان لێكردووه".
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه هاتووه، "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به یاوه‌رى بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌یش خاڵى نییه له ئاماژه‌ى سیاسى، خودى سه‌رۆكى هه‌رێمیش رایگه‌یاندووه، كه ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ئه‌و گرژییه بڕه‌وێنێته‌وه كه هه‌یه".
راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌ب ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، چاودێران پێیانوایه لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى ماناى رازى بوونى پارتى ده‌گه‌ینێ به كاندیدێكى ته‌وافووقى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب لێدوانێكى جه‌مال شوكرى په‌رله‌مانتارى پێشووى یه‌كێتى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، "سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى باش بوو بۆ یه‌كخستنى یه‌كڕیزى كورد و چاره‌سه‌رى كێشه سیاسییه‌كان و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو. سه‌ردانه‌كه بۆ عێراقییه‌كانیش شادییه‌ك ده‌نوێنێ، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنێكه بۆ كورد بۆ ده‌رچوون له بنبه‌ستى سیاسى و په‌له‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدڕاڵ".
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment