کەشناسى: سبەى کاریگەرییەکانى ئەم خوڵبارینە کەم دەبێتەوە
نوچەنێت:
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بوومەلەزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبنییەکانى کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، خۆڵبارین لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت و سبەى پێشبینى دەکرێت کۆتایى پێبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە (24/ئایار/2022) بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بوومەلەزەزانى هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان تۆز و خۆڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا ئاستی خۆڵبارین کەمتر دەبێت.
کەشناسى هەرێم ئەوەشى خسۆتەڕوو، سبەى چوارشەممە ڕەوشى کەشوهەواى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبونی تۆز و خۆلێکی سووک.
بەپێى پێشبنییەکانى کەشناسى، بە هۆى هاتنى ئەم شەپۆڵى خۆڵبارینەوە، پلەکانى گەرما بەرەو نزمى دەڕۆن.
بە هۆى هاتنى شەپۆڵێکى خۆڵبارین بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان لە دوو ڕۆژى ڕابردوو، حکوومەتى عێراق دوێنێ لەسەرجەم فەرمانگەکانى حکوومەت پشووى فەرمى ڕاگەیاند و ئەمڕۆش پارێزگاى هەڵەبجە لە تەواوى دامودەزگا حکوومى پشووى ڕاگەیاند.
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment