مەسرور بارزانى لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئوردن کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى ئوردن، لە چوارچێوەى بەشدارکردنى کۆڕبەندى ئابووری جیهانیى داڤۆش، لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئوردن کۆبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (24/ئایار/2022)، کۆڕبەندى ئابوورى جیهانیى لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.

حکوومەتى هەرێم لە ڕاگەییندراوێکدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو و دەڵێت، "گفتوکۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا."

هەروەها ئەوەش هاتووە لە ڕاگەیێندراوەکەدا، "گرنگیی فراوانکردنی دەرفەتەکانی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دووپات کرایەوە ، بەتایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و تەندروستیدا" تەوەرێکى ترى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم و وەزیرى دەرەوەى ئوردن بووە,

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین