وەزارەتى کارەبا پێنج بڕیارى سەبارەت بە کارەباى هەرێم دەکرد کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزارەتى کارەبا، پێنج بڕیار دەدات لەسەر کارەباى هەرێمى کوردستان و دەشڵێت، بۆ ناوەندەکانى خوێندن لە کاتى تاقیکردنەوەکانى پۆلى (12)ـى ئامادەیى کارەباى بەردەوام دابین دەکەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە (24/ئایار/2022) وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، کۆبوونەوەیەکى بەرفراوانی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا بە سەرپەرشتیی کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا بەڕێوەچوو، تیێدا “هەڵسەنگاندنی کار و پڕۆژەکانی کارەبا کرا."

ئەنجوومەنى وەزارەتى کارەبا لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێم تاوتوێکرا و گرنگترین بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە ئەم بڕیارانەى خوارەوە بوو:

یەکەم: بۆ بەرەنگاربوونەوە هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا لە گەرمای ئەم هاوینە، ژمارەیەک لە یەکەکانی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ دەخرێن.

دووەم: کارەبای بەردەوام بۆ ناوەندەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی (12) ئامادەیی دابین دەکرێت.

سێیەم: راپۆرتی سێ ساڵی یەکەمی وەزارەتی کارەبا لە کابینەی نۆیەم ئامادە دەکرێت.

چوارەم: قۆناخی یەکەمی پرۆژەی پێوەری زیرەک تەواو دەکرێت و کار بۆ زیادکردنی ژمارەی هاوبەشی نوێ لە پێوەری زیرەک دەکرێت. تا ئێستا (1,266,328) پێوەری زیرەک بەستراون.

پێنجەم: شێوازی پری پەید (prepaid) بۆ پێدانی کارەبا بە بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێتە ئەزموونێک بۆ پێدانی هاوشێوەی کارەبا بە شوێنەکانی دیکە. لە هەموو پارێزگاکان نموونەیەک بە هەمان شێوە جێبەجێ دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین