مەسرور بارزانى ناوەڕۆکى بەشداریکردنى لە کۆڕبەندى ئابوورى داڤۆس دەخاتەڕوو کوردستانی

نوچەنێت:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەربارەى بەشداریکردنى لە کۆڕبەندی ئابووریى جیهانى لە داڤۆس ڕاگەیاند، ئامانجى بەشداریکردنمان، بۆ تێگه‌یاندنی جیهانه‌ لەسەر ئاڵنگارییانەى  رووبه‌ڕوومان بوونه‌ته‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/ئایار/2022) مەسرور بارزانى، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا ئامانجى بەشداریکردنى لە کۆڕبەندى ئابوورى جیهانى لە داڤۆش ڕوونکردنەوە و گووتیشى، لە کۆڕبەندەکەدا زیاتر پرسى كێشه‌ی ئاسایشی خۆراك، كێشه‌ی وزه‌ و هه‌ندێك پرس و كیشه‌ی سیاسی، كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له‌ كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕیش كرا، وه‌ك شه‌ڕی ئۆكرانیا.

مەسرور بارزانى، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا باسى لەوەکرد، ئەوان لە هەرێمى کوردستان ڕەنگە بتوانن تاڕادەیەک کاریگەریان هەبێ لەسەر كه‌مكردنه‌وه‌ی هەندێ له‌و كێشانه‌ی له‌ سێكته‌ره‌كانی ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی وزه‌ به‌رۆكی جیهانیان گرتووه‌، به‌وه‌ی هیچ نه‌بێت بتوانین به‌ ناوچه‌كانی خۆمان ئه‌و كه‌لێنه‌ پڕ بكه‌ینه‌وه‌.

سەرۆکى حکوومەتى هەرێم زیاتر روونیکردەوە، لەگەڵ شاندى وڵاتان و کۆمپانیایەک گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌، چۆن بتوانین هەردوولامان پارمەیدەرى یەکتربین ، قسه‌مان له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌و كۆمپانیایانه‌ش كردووه‌ كه‌ له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا به‌شداربوون، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت بۆ كاری وه‌به‌رهێنان  بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و سوودیش له‌و ئه‌زموونه‌ی ئێمه‌ وه‌ربگرن، كه‌ ئێمه‌ توانیومانه‌ وێڕای ئه‌و هه‌موو قه‌یرانانه‌ی تووشمان هاتن، لەوانە رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین