زانا مەلا خالید: هەموو لایەنەکان هاوڕان هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرێ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان و فراکسیۆنەکان، "هەموو هاوڕابووین لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لە (1)ی ئۆکتۆبەری 2022 بکرێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/ئایار/2022) دواى چەندینجار دواخستن، ئەمڕۆ کۆبوونەوەى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان لە پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدا.

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هاوڕا بووین لەوەی هەڵبژاردن لەو وادەیەدا بکرێت کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیارییکردووە."

زانا مەلا خالید لە بارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە ئەوەىش خستەڕوو، "هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان و هەموو ئەو لەمپەرە یاساییانەى هەیە بە گفتوگۆ چارەسەرى بکەین."

بەپێى لێدوانى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان، "ڕۆژى (2-6-2022) پەرلەمانى کوردستان دەست بە دانیشتنەکانى دەوەکاتەوە و هەموومان هاوڕاین لەسەر ئەوەى پێویستە پەرلەمان ببێت بە بەشێک لە چارەسەرکردنى کیشەکان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین