دواین وێستگەى سەردانییەکەى پاپا فرانسیس بۆ کوردستان و عێراق کوردستانی

نوچەنێت:

پاش سێ ڕۆژ لەسەردانییەکەى بۆ عێراق، پاپا فرانسیس هاتنى بۆ هەولێر و چوونى بۆ شارى موسڵ و شارۆچکەى قەرەقوش، دووبارە گەڕایەوە هەولێر و لە شارۆچکەى عەنکاوە لەلایەن هەزاران هاووڵاتیى مەسیحیى پێشوازیى لێکرا.

جێگەى بەبیرهێنانەوەیە، هەروەک پێشتر مێدیاى ڤاتیکان ڕاگەیاندبوو، دواى شارۆچکەى عەنکاوە، پاپاى ڤاتیکان سەردانى یاریگاى نێودەوڵەتیى فرانسۆ هەریرى دەکات وەک دواین وێستگەى سەردانییەکەى بۆ عێراق و کورستان و ماڵئاوایی لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە